یەكێك لە شۆفێرە بەشدارەكان هەڵاتوە
سلێمانی؛ لەروداوێكی هاوچۆدا چوار كەس برینداردەبن

- 8/17/2019 6:54:00 PM 7550 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی روداوێكی هاتوچۆ رویداو بەو هۆیەوە چوار كەس برینداربون.
هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ بوه‌ له‌شه‌قامه‌كه‌

 

(ترافیك ئێف ئێم) ڕادیۆی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا كامری – تۆیۆتا كرۆلا ته‌كسی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ پێكیاندادا، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ بوه‌ له‌شه‌قامه‌كه‌، له‌ئاكامدا چوار پیاده‌ برینداربون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون". 

ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له‌و ڕوداوه‌دا بەشداربوه‌، به‌ڵام هه‌ڵهاتوه‌‌

 

به‌وته‌ی تیمی هاتوچۆ كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له‌و ڕوداوه‌دا بەشداربوه‌، به‌ڵام هه‌ڵهاتوه‌‌و له‌ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن‌و ته‌ماشای كامێرایی چاودێری ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP