نەتەوە یەکگرتوەکان: ئێران لەریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانیان تێدا ئەنجامدەدرێت

- 8/17/2019 5:04:00 PM 2155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پسپۆڕێکی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان لەراپۆراتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە سەرەڕای فشارەکان بۆ سنوردارکردنی سزای لەسێدارەدان لەجیهاندا، بەڵام هێشتا کۆماری ئیسلامی ئێران لەریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانیان تێدا جێبەجێدەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، جەڤاید رەحمان پسپۆڕی پرسەکانی لەسێدارەدان لەکۆماری ئیسلامی ئێران لەراپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بوەکردوە ساڵی رابردو بەرتەسککردنی ئازادی رادەربڕین و پێشێلکارییەکانی دژبە مافەکانی مرۆڤ لەکۆماری ئیسلامی ئێران لەهەڵکشاندابوە و سەرەڕای فشارەکان هێشتا ئەو وڵاتە لەریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەکرێت.
کەمترین رێژەی لەسێدارەدان لەساڵی 2007ەوە لەئێراندا تۆمارکراوە، بەڵام رێژەکە بەبەراورد بەوڵاتانی دیکە هێشتا بەرزترین

ئەو پسپۆڕەی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکراشیکرد لەگەڵ ئەوەی کەمترین رێژەی لەسێدارەدان لەساڵی 2007ەوە لەئێراندا تۆمارکراوە، بەڵام رێژەکە بەبەراورد بەوڵاتانی دیکە هێشتا بەرزترینە. 

سەبارەت بەهۆکارەکانی کەمکردنی رێژەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە، رەحمان دەڵێت، " پەیوەندی بەو یاسای چاکسازییەوە هەیە کە ساڵی 2017 لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەرکراوە و بەهۆیەوە 231 حاڵەتی لەسێدارەدان لەساڵی 2017 کەمکرایەوە بۆ 24 حاڵەت لەساڵی 2018 دا.

ئاماژەشی بەوەکردوە کۆماری ئیسلامی ئێران 80 جۆری سزادانی بۆ لەسێدارەدان هەیە و تەنها لەساڵی رابردودا 253 حاڵەتی لەسێدارەدانی گەنجان و منداڵانی هەبوە.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP