ئەنجومەنی سەربازی و خۆپیشاندەرانی سودان رێکەوتنێکیان واژۆکرد

- 8/17/2019 4:09:00 PM 927 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەنجومەنی سەربازی و سەرکردەکانی خۆپیشاندەرانی سودان رێکەوتنێکیان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات واژۆکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ شەممە لەخەرتومی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجومەنی سەربازی و سەرکردەکانی خۆپیشاندەرانی سودان رێکەوتنێکیان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات واژۆکرد. 
رێکەوتنەکە رێگەخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دەستێکی مەدەنی

بەگوێرەی وتەی هەردولا رێکەوتنەکە رێگەخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دەستێکی مەدەنی.

رێکەوتنەکە بەئامادەبونی ژەنەراڵ محمد حەمدان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی و ئەحمەد رابی نوێنەری هێزەکانی ئازادی و گۆڕانکاری و لەبەردەم نوێنەرایەتی هەرێمی و نێدەوڵەتیدا واژۆکرا.
ئەنجومەنێکی هاوبەشی سەربازی و مەدەنی دروستدەکرێت

بەپێی رێکەوتنەکە، ئەنجومەنێکی هاوبەشی سەربازی و مەدەنی دروستدەکرێت کە بۆماوەی سێ ساڵی ئایندە و تا هەڵبژاردنێک رێکدەخرێت حکومڕانی سودان دەکات.
هاوکات، کابینەیەکی حکومە لەچالاکوانان دەستەی یاسادانان پێکدەهێنرێت.

پاش کودەتاکەی سوپای سودان بۆ دورخستنەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی ئەو وڵاتە لەمانگی ئاپرلی رابردو، گرژی و ئاڵۆزی زۆر لەنێوان ئەنجومەنی حوکم و خۆپیشاندەراندا دروستبوە و دەیان کەسیش بونەتە قوربانی.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP