قایمقامی کۆیە لەبارەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کۆیە- کەلکەسماق رونکردنەوە دەدات

- 8/17/2019 3:52:00 PM 4791 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامی کۆیە رونکردنەوەیەکی لەبارەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کۆیە- کەلکەسماق بڵاوکردەوەو رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنها رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەربڕیوە.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەربڕیوە

 

یوسف حسن، قایمقامی کۆیە لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کۆیە- کەلکەسماق، قسەی زۆر لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بۆ بەدواداچونی زیاتر و ڕاستیەکان وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا تەنها ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەربڕیوە، کە دەستکراوە بەکارکردن و ماوەی پڕۆژەکە سێ مانگ بو بەدو مانگ پڕۆژەکە تەواو کرا کە دو کیلمەتر و 300 مەتر بو".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  لە 24-6-2019 ڕەزامەندی لەسەر قۆناغی دوومی  پڕۆژەکە دەربڕی

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  لە 24-6-2019 ڕەزامەندی لەسەر قۆناغی دوومی  پڕۆژەکە دەربڕی کە پارەکەی شەش ملیار و 369 ملیۆن و 625 هەزار دینارە.

قایمقامی قەزای کۆیە دەشڵێت، لە بەرواری 18-7-2019 د، دارا، وەزیری پلاندانان ڕەزامەندی دەربری لە سەر جێ بەجێکردنی و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی پارەکەی خەرجنەکردوە بۆ ئەوەی بکرێتە تەندەر.
پێشتریش بڕیاری خەرجکردنی 564 ملیۆن و 848 هەزار دیناری دیکەی بۆ هەردو قۆناغی دوەم و سێیەم هەبوه

 

رونیشیکردوەتەوە، پێشتریش بڕیاری خەرجکردنی 564 ملیۆن و 848 هەزار دیناری دیکەی بۆ هەردو قۆناغی دوەم و سێیەم هەبوه پارەکەی خەرجنەکراوە و لە ئێستادا ھەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی بە زویی وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەرببڕێ و پێش وەرزی باران بارین جێ بە جێ بکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP