نێیمار نزیكە لە پەیوەندیكردن بە ریاڵ مەدرید

- 8/17/2019 3:51:00 PM 1166 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
لە چەند رۆژی داهاتودا چارەنوسی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بە شێوەیەكی كۆتایی دەردەكەوێت و بە ئەگەری زۆرەوە داهاتوی ئەو یاریزانە لە ئیسپانیایە، چونكە ئەستێرە بەرازیلییەكە سورە لەسەر جێهێشتنی پاریس سان جێرمان.

راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا لە هەواڵەكانی ئەمڕۆیاندا ئاشكرایان كردوە، كە ئەو یاریزانە لە ئێستادا لە پەیوەندی كردن بە یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانییەوە نزیكبوەتەوە و ئەگەری هەیە بە بۆندێكی بەهێز لە كۆتایی مێركاتۆی ئەم هاوینە ئەو هێرشبەرە بەرازیلییە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

رۆژنامەی لیكیپی فڕەنسی رایگەیاندوە، كە گواستنەوەی كۆتینهیۆ بۆ یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی و ڕەتكردنەوەی یانەی پاریس سان جێرمان، هۆكارێكی بەهێزە بۆ ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوەتی لە گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا نزیكبێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، یانەی پاریس سان جێرمان رەزامەندی نواندوە لەسەر گواستنەوەی كۆتینهۆ بۆ یانە پاریسییەكە لەگەڵ 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو پێدانی نێیمار بە یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ بایرن میونشن ئەگەری زۆرە بەرپرسانی یانە پاریسییەكە لە پێدانی نێیمار بە یانەی بەرشەلۆنە پاشگەزببنەوە و كێشە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دروستبكەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP