پاش ئەوەی رێگری لێکرا، ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە سەردانی ئیسرائیل بکات

- 8/17/2019 3:33:00 PM 3166 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە خەڵکی فەلەستینە و لەرەگەزی مێیە پاش ئەوەی رێگری لێکرا بۆ کارێکی مرۆیی سەردانی ئیسرائیل بکات، رەتیکردەوە بەو مەرجە توندانەی ئیسرائیل سەپاندویەتی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمڕۆ شەممە رەشیدە تەیب ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، پاش ئەوەی رێگری لێکرا بۆ کارێکی مرۆیی سەردانی ئیسرائیل بکات، رەتیکردەوە بەو "مەرجە توندانەی ئیسرائیل سەپاندویەتی" سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو حکومەتی ئیسرائیل رێگری لەهەریەک لە رەشیدە تەیب و ئیلهان عومەر گرت سەردانی وڵاتەکەی بکەن.

دوێنێ هەیەنیش حکومەتی ئیسرائیل بەفەرمی رایگەیاند رێگە بەو دو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەدات سەردانی وڵاتەکەی بکەن کە سەردانێکی مرۆڤ دۆستانەیە و رەشیدە ویستویەتی سەردانی نەنکە تەمەن 90 ساڵەکەی بکات لە بانکی رۆژئاوا.
بێدەنگکردنی و مامەڵەکردن لەگەڵی وەک تاوانبارێک ئەوەنیە کە ئەو دەیەوێت

لەوبارەیەوە رەشیدە رایگەیاندوە، بێدەنگکردنی و مامەڵەکردن لەگەڵی وەک تاوانبارێک ئەوەنیە کە ئەو دەیەوێت و ئەو سەردانە ناکات.

ئەندامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا راشیگەیاندوە، " بڕیارمدابو سەردانی نەنکم بکەم، بەڵام لەژێر ئەم کۆت و بەندە توندانەدا ناتوانم ئەو سەردانە بکەم، چونکە ئەوە دژی هەمو شتێکە، من باوەڕم بە دژایەتیکردنی رەگەزپەرستی و چەوساندنەوە و نادادی هەیە." 

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP