له‌ فه‌لوجه‌ هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر كوردێك
قایمقامی فه‌لوجه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

- 8/17/2019 2:52:00 PM 15231 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌ شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار چەند کەسێک هێرشدەکەنە سەر کوردێک كه‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌ داده‌نیشێت، دوای ئەو روداوەش قایمقامی فه‌لوجه‌ش داوای لێبوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
چه‌ند كه‌سێك له‌ فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار كه‌ 40 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غداوه‌ دوره‌، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد 

 

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە، "چه‌ند كه‌سێك له‌ فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار كه‌ 40 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غداوه‌ دوره‌، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد كه‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌ داده‌نیشێت، وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردوه‌".
له‌سه‌ر روداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوڵاتیه‌كی كوردی هه‌رێمی كوردستان، داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م

 

عیسا سایر، قایمقامی فه‌لوجه‌ لەبارەی روداوەکەوە رایگەیاندوە، "له‌سه‌ر روداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوڵاتیه‌كی كوردی هه‌رێمی كوردستان له‌ دره‌نگانێكی شه‌ودا کە دو رۆژ پێش ئێستا رودایداوە، كه‌ كاری فرۆشتنی خواردن و سارده‌می ده‌كات داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م".
ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هاوڵاتیه‌ كورده‌ كردویانه‌ دوره‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی فه‌لوجه‌


ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هاوڵاتیه‌ كورده‌ كردویانه‌ دوره‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی فه‌لوجه‌، هه‌میشه‌ رێزیان له‌هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كورد گرتوه‌ له‌ شاره‌كه‌ و به‌رۆڵه‌یه‌كی شاره‌كه‌یان زانیوه‌".

قایمقامی فه‌لوجه‌ دەشڵێت، "تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ و سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ر ئه‌گرن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP