مەسعود بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق کۆبونەوە

- 8/17/2019 2:12:00 PM 841 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
مەسعود بارزانی و  رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق کۆبونەوە و  تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه‌.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بلیكوا بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه‌ دیپلۆماسیه‌كه‌ی بو له‌ عێراق

 

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە له‌ سه‌لاحه‌ددین مەسعود بارزانی و  رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق کۆبونەوە و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بلیكوا بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه‌ دیپلۆماسیه‌كه‌ی بو له‌ عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌رده‌وام و پته‌وتر بن.
له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیرناكه‌م

 

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق رایگەیاندوە،‌ "له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیرناكه‌م".

له‌به‌رامبه‌ردا بارزانی ئاماژه‌ی به‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌ پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئەوەش خراوەتەڕو، له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP