نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/17/2019 10:57:00 AM 16942 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 650 دیناری عێراقی.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقام سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 650 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 146 ھەزار و 500 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلار و سەنتە و نرخی 100 پاوەندیش بە 121 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP