وشەیەکی نوێی سێکسی بۆ فەرهەنگی ئینگلیزی زیادکرا
وەزیرێکی فەرەنسا بەکاریهێناوە

- 8/16/2019 11:23:00 PM 118587 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
لەماوەی چەند ساڵی رابردودا وشەی (سەیپیۆ سێکشوەڵ)لەچەند شوێنێک بەکارهێنراوە و جێگای مشتومڕی بەشێک لەزمانەوانان بوە، بەڵام بەکارهێنانەوەی ئەو وشەیە لەلایەن وەزیرێکی فەرەنساوە جارێکی دیکە وشەکەی هێنایەوە بەر باس و گفتوگۆ و کردی بەبەشێک لەفەرهەنگی ئینگلیزی.

وشەی سەیپیۆ سێکشوەڵ (sapiosexual) بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کەبەهۆی زیرەکییانەوە لەڕوی سێکسییەوە دەبنە جێگای سەرنجی کەسانی دیکە. 

مارلین سکیاپا وەزیری فەرەنسا بۆ یەکسانی جێندەری لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (لی جێرناڵ دو دیمانشی) فەرەنسی جارێکی دیکە ئەو وشەیەی هێنایەوە بەرباس کاتێک رایگەیاند ئەو بەهۆی زیرەکییەکەیەوە بوەتە جێگای سەرنجی کەسێک لەروی سێکسییەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (پینک نیوز) وشەی (سەیپیۆ سێکشوەڵ) بۆ یەکەمین جار لەساڵی 1998 لەلایەن بەکارهێنەرێکی (لایڤ جێرنال) بەناوی (ۆلفی بۆی) بەکارهێنراوە.

لەبارەی ئەوەی وشەکە بۆ چ رەگەزێک بەکاردەهێنرێت، بەکارهێنەرێکی ئەو وشەیە کە خۆی یەکێکە لەو کەسانەی ئەزمونی ئەو حاڵەتەی کردوە دەڵێت " وشەکە لەبنەڕەتدا مانایەکی قوڵتری هەیە و رەگەزیش تێیدا رۆڵێکی ئەوتۆی نیە." 

هەر لەوبارەیەوە، لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2014 دەدا رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بریتانی راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، وشەی(سەیپیۆ سێکشوەڵ) زیادکراوە بۆ بەشی دەستەواژە سێکسییەکانی وەک (پانسێکشوەڵ) و (دێمی سێکشوەڵ).


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP