دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە
خەندان زانیاری نوێ دەخاتەڕو

- 8/16/2019 10:37:00 PM 156323 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە خەندان  لەسەرچاوەیەکی تایبەتی ناو وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی خەندان، ڕۆژی یەکشەممە 18ی ئاب ئەنجومەنی دادوەری موچەی وەردەگرێت.

خەندان ھەر لەو سەرچاوە تایبەتەوە زانیویەتی کە تا 23 بۆ 24ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەدو سەرچاوەوە دابیندەکرێت، بەشێکیان لەداهاتی ناوخۆی هەرێم دابیندەکرێت و بەشەکەی دیکەشیان لەبڕی بەشە داهاتی هەرێم لەبەغداد دابیندەکرێت. 

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP