ناردنەوەی کرێکارانی بیانی دەستیپێدەکات

- 8/16/2019 7:43:00 PM 19774 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەھۆکاری نەبونی مەرجەکانی نیشتەجێبون بەشێک لە کرێکارانی بیانی دەنێرێتەوە

یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕو کە فەرمانی بە ناردنەوەی ئەو کرێکارانە کردوە کە لە وڵاتانی ترەوە هاتونەتە عێراق و مەرجەکانی نیشتەجێبونیان نیە.

ناوبراو سەرجەم دەزگا ئەمنیەکانیشی راسپاردوە کە بڕیارەکە جێبەجێبکەن و ڕێگری لە مانەوەی کرێکارانی بیانی بکەن کە ئەو مەرجانەیان ڕەچاونەکردوە.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP