بەپەلە

لەئیدلیب 124 هەزار کەس ئاوارەبون

- 8/16/2019 5:38:00 PM 1724 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- 
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سوریا و حکومەتی روسیا تەنها لەماوەی رۆژانی جەژندا 124 هەزار کەس لە ئیدلیب ئاوارەبون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سوریا و حکومەتی  بەگوێرەی ئاژانسەکە ئاوارەکان په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی سەر سنوری سوریا لەگەڵ توركیا بردووه‌.
 ته‌نها له‌ میانی رۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 124 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بون

لەوبارەیەوە محه‌مه‌د حه‌لاج به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی "هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی مه‌ده‌نی" رایگه‌یاند، به‌ هۆی هێرشه‌كانی رژێمی سووریا و روسیای هاوپەیمانییەوە له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون لەباشووری ئیدلب، ته‌نها له‌ میانی رۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 124 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بون.
ئاواره‌كان كه‌ له‌ 19 هه‌زار و 231 خێزان پێكهاتون، به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئه‌تمه‌، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فر لوسین كۆچیان كردوه‌

محه‌مه‌د حه‌لاج راشیگه‌یاند، ئاواره‌كان كه‌ له‌ 19 هه‌زار و 231 خێزان پێكهاتون، به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئه‌تمه‌، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فر لوسین كۆچیان كردوه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو خاكی سوریا له‌به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ربه‌ پارێزگای هاتای باشووری تورکیا.

ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی سوریا بەهاوکاری هێزەکانی روسیا هەڵمەتێکی ئازادکردنی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی دەستی ئۆپۆزسیۆن دەستپکردوە و بەهۆی بەرگری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە سەدان کەس کوژراو وبرینداربون.  

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP