بەپەلە

پشده‌ر؛ گه‌نجێك به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوە گیانی له‌ده‌ستدا

- 8/16/2019 4:24:00 PM 2458 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی تەزوی كارەباوە، لە قەزای پشدەر گەنجێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین، كاتژمێر یەك و 15 خوله‌كی پاش نیوەڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تەرمی هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندی كوزینە سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ لە قەزای پشدەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".

له‌كاتی ڕاوە ماسیدا سه‌رپه‌رشتی كاره‌بای مۆلیده‌كه‌ی كردوه‌

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو هاوڵاتیە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بوە كە لەكاتی  ڕاوكردنی ماسیدا به‌هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، ئەو گەنجە له‌كاتی ڕاوە ماسیدا سه‌رپه‌رشتی كاره‌بای مۆلیده‌كه‌ی كردوه‌، كاتێك مۆلیده‌كه‌ی كارپێكردوه‌  قاچی خزاوه‌ و كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و ده‌ستبه‌جێ كاره‌با گرتویه‌تی و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی راپەڕین، ئەو گنجە ناوی ( ڕ . ع . خ )ە و له‌دایكبوی ساڵی 1994ە و پیشه‌ی كاسب بوە.

هاوكات راشگەسەندراوە "پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و ئەنجامدانی تویكاری، تەرمی ئەو گەنجە راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ و پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP