ئەمریكا و عێراق دژ بە داعش ئۆپەراسۆنێكی سەربازی ئەنجامدەدەن

- 8/16/2019 3:37:00 PM 2556 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق رایانگەیاند "دژ بە شانە نوستوەكانی داعش، بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراقیدا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەرباوی ئەنجامدەدەن".

لە راگەیەندراوێكدا، فەرماندەی گشتی هیزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە عێراق ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بڵاویكردەوە "بە مەبەستی بەئامانجگرتنی شانە نوستوەكانی داعش، هێزەكانمان لە عێراق بە هاوبەشی لەگەل سوپای ئەو وڵاتەدا ئۆپەراسیۆنێكی سوربازی لە شارە رزگاركراوەكانی ژێردەستی چەكدارانی داعش ئەنجامدەدەین".

ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكە لە شاری موسڵ ئەنجامدەدرێت

ئاماژەی بەوەشكردوە "ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكە لە نزیك فرۆكەخانەی قیتارە لە شاری موسڵ ئەنجامدەدرێت، كە دەكەوێتە باشوری پارێزگای نەینەوا، كە بە مەبەستی تێكشكانی پاشماوە و شانە نوستوەكانی رێكخراوی چەكداری داعش و شكستهێنانی بنەڕەتی ئەو رێكخراوەیە".

ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی ئەمریكا پاش ئەوەدێت، هەفتەی رابردو لەمیانی مانۆڕێكی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە عێراقیەكان سەربازێكی ئەمریكی كوژرا و تا ئێستاش لێكۆلینەوەكان لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە.

لە هەمانكاتدا، لەم دواییانەدا سەرجەم ئاماژە جیهانیەكان و پێگە فەرمیە سەربازیەكان، تەنانەت وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش، ئاماژە بە سەرلەنوێ دروستبونەوە و ژیانەوەی رێكخراوی چەكداری داعش دەكەن و لەوبارەیەوە هۆشداری دەدەن.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP