داعش لەنێوان كۆتایی هاتن و ژیاندا
راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان مەترسیەكانی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی خەلافەتەكەی بەغدادی دەخەنەرو

- 8/16/2019 9:36:00 AM 5964 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەیەك بەرپرسی فەرمی و شارەزەیان رایانگەیاندوە، رێكخراوی چەكداری داعش بە تەواوی شكستی نەهێناوە و دور نییە ئەو رێكخراوە لەژێر هەمان ناو یاخود ناوێكی دیكە لە ماوەی داهاتودا بگەڕێتەوە .بە پێچەوانەی وتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە رایگەیاندبو رێكخراوی چەكداری داعش شكستیهێناوە، ژمارەیەك راپۆرتی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و نەتەوە یەكگرتوەكان و تەنانەت وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) پێیانوایە ئەو رێكخراوە هێشتا چالاكە.

 هێشتا چالاكە و هەزاران چەكداری هەیە، سەرەڕای ئەوانەش خاوەنی ملیۆنان دۆلارە  و تۆڕێكی رێكلامی بەردەوام و چالاكی هەیە

 

بەپێی راپۆرتەكانی ئەو ناوەندانە، رێكخراوی چەكداری داعش لەو خاكەی تێیدایەتی تەنها رێگری لێدەكرێت و دەسەلاتی لێسەندراوەتەوە، بەڵام هێشتا چالاكە و هەزاران چەكداری هەیە، سەرەڕای ئەوانەش خاوەنی ملیۆنان دۆلارە  و تۆڕێكی رێكلامی بەردەوام و چالاكی هەیە.

رێكخراوی چەكداری داعش هێشتا لە ژیاندا ماوە و لە هەریەك لە عێراق و سوریا تەندروستیەكی باشی هەیە

 

ناوەندی سۆفان بۆ شیكاری رایگەیاندوە "رێكخراوی چەكداری داعش "هێشتا لە ژیاندا ماوە و لە هەریەك لە عێراق و سوریا تەندروستیەكی باشی هەیە"، ئاماژەی بەوەشكردوە "باس لە گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق و سوریا ناكەین، چونكە ئەو رێكخراوە و ئەندامانی لەو دو وڵاتە نەڕۆشتونەتە دەرەوە".

ئەوە لەكاتێكدایە، پاش ئەوەی كۆتایی بە فەرمانڕەوایی داعش هێنرا، ئەندامانی رێكخراوەكە پەرش و بڵاوبونەوە و دواتر سودیان لە ئیدارەی لاوازی ئەو ناوچانە و كشانەوەی بەشێك لە هێزە ئەمریكیەكان بینی تا بە نهێنی جموجوڵەكانیان دەستپێبكەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی رێكخراوی داعش ئەو خاكەی لەدەستداوە كە خەلافەتەكەی لەسەر بنیادنا، بەڵام گەڕاوەتەوە و تواناكانی زیاتركردوە بۆ هێرشكردنە سەر عێراق و زیاتركردنی چالاكیەكانی لە سوریا لەماوەی دواییدا

 

لە راپۆرتێكدا كە سێشەممەی رابردو 13ی ئاب بڵاوكراوەتەوە، پشكنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی رێكخراوی داعش ئەو خاكەی لەدەستداوە كە خەلافەتەكەی لەسەر بنیادنا، بەڵام گەڕاوەتەوە و تواناكانی زیاتركردوە بۆ هێرشكردنە سەر عێراق و زیاتركردنی چالاكیەكانی لە سوریا لەماوەی دواییدا".

بەهۆی لاوازی پاراستنی ئاستی سەقامگیری ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەسەلاتی داعش، ئەو رێكخراوە توانیویەتی خۆی پێكبهێنێتەوە

 

لەو راپۆرتەی بەرگری ئەمریكادا هاتوە "بەهۆی لاوازی پاراستنی ئاستی سەقامگیری ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەسەلاتی داعش، ئەو رێكخراوە توانیویەتی خۆی پێكبهێنێتەوە و دەستبكاتەوە بە چالاكیەكانی لەو ناوچانەدا".

رێكخراوە چەكداریەكە خۆی لەگەڵ دۆخی نوێدا دەگونجێنێت و كاردەكات لەسەر رەخساندنی دۆخێك بۆ گەڕانەوەی چالاكیەكانی پێشوی لە عێراق و سوریا

 

راپۆرتێكی ئەنجومەنی ئاسایش سەر بە رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان كە لە ناوەراستی مانگی رابردودا بڵاوكرایەوە، بە هەمانشێوە ئاماژە بەوەدەكات "رێكخراوە چەكداریەكە خۆی لەگەڵ دۆخی نوێدا دەگونجێنێت و كاردەكات لەسەر رەخساندنی دۆخێك بۆ گەڕانەوەی چالاكیەكانی پێشوی لە عێراق و سوریا".

ئەو چالاكیانە و پێكهێنانەوەی رێكخراوەكە لە عێراق بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت كە ئەبوبەكربەغدادی سەرۆكی رێكخراوەكە و  زۆرینەی سەركردەكانی لەو ناوچەیە خۆیان حەشارداوە

 

هەر لەو راپۆرتەی نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتوە "ئەو چالاكیانە و پێكهێنانەوەی رێكخراوەكە لە عێراق بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت كە ئەبوبەكربەغدادی سەرۆكی رێكخراوەكە و  زۆرینەی سەركردەكانی لەو ناوچەیە خۆیان حەشارداوە".

هاوكات بەپێی ئەو راپۆرتانە لە چەندین ناوچە لە عێراق و سوریا ئەندامان و چەكدارانی داعش دزەیان كردوە و شانە نوستوەكانیان چەندین كاری تێكدەرانەوە و تەقینەوەیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا چەندین ناوچەی كشتوكاڵیان لە سوریا سوتاندوە، بە مەبەستی لاوازكردنی ئەو ناوچانە و رێگریكردن لە بنیاندنانەوەیان

 

لە هەمانكاتدا، زانیاریەكان دەڵێن، رێكخراوی چەكداری داعش لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا چەندین ناوچەی كشتوكاڵیان لە سوریا سوتاندوە، بە مەبەستی لاوازكردنی ئەو ناوچانە و رێگریكردن لە بنیاندنانەوەیان".

ناوەندی راند بۆ شیكاری، هەفتەی رابردو راپۆرتێكی بەناوی "گەڕانەوە و بەرفراوانبون" بلاوكردوەتەوە كە ئاماژە بۆ مانەوەی رێكخراوی داعش و بەرفراوانبون و بەردەوامبونی دەكات.

لە ئێستادا ئەو رێكخراوە خاوەنی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە و بە شێوەی جیاواز لە هەریەك لە عێراق و سوریا و تەنانەت وڵاتانی چواردەوریشیان حەشاریداوە

 

بە گوێرەی بڵاوكراوەكەی ناوەندی راند كە لێكۆڵینەوەیان بۆ دارایی رێكخراوی داعش پاش شكستهێنانی كردوە "لە ئێستادا ئەو رێكخراوە خاوەنی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە و بە شێوەی جیاواز لە هەریەك لە عێراق و سوریا و تەنانەت وڵاتانی چواردەوریشیان حەشاریداوە".

لە راپۆرتەكەی راند-دا باس لەوەكراوە "لە ئەگەری بڕیاردانی ئەو رێكخراوە بە گەڕانەوەیان كە پێشبینی ئەو كارە دەكرێت، سودی زۆر وەردەگرێت لە بڵاوكردنەوەی توانا داراییەكانی لەپێناو ژمارەیەك پرۆژە كە هەژمونی جێگیربكات".

لەرێگەی كردەوەكانی ڕفاندن و وەرگرتنی سەرانە و دزیكردن و بەقاچاخبردن پارێزگاری لە مانەوەی خۆی دەكات و پشتیوانی لە دارایی خۆی دەكات

 

دەشڵێت "رێكخراوی داعش بە شكستخواردو لەقەڵەمدرابو، بەڵام لەرێگەی ئەنجامدانی كردەوەكانی وەك ڕفاندن و وەرگرتنی سەرانە و دزیكردن و بەقاچاخبردن پارێزگاری لە مانەوەی خۆی دەكات و پشتیوانی لە دارایی خۆی دەكات".

ئەوانە هەمو لە كاتێكدان، هەفتەی رابردو، پاش شكستهێنانی لە ناوچەی باغۆز كە مانگی ئازار-ی ئەمساڵ راگەیەندرا، رێكخراوی چەكداری داعش گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا پەیمانیدا بە چڕكردنەوەی چلاكیەكانی دژ بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هێزە كوردیەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات.


نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP