لە جەژندا 100 گەشتیار لە ناوچە شاخاویەكانی هەولێر كەوتونەتە خوارەوە

- 8/15/2019 10:09:00 PM 3056 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولیر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا زیاترلە 100 حاڵەتی كەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەكانی هەولێر كەوتونەتە خوارەوە كە سەرجەمیان گەشتیاربون.

39 حاڵەتی برینداربون بە روداوی هاتوچۆ تۆماركراوە

فاخیر هەركی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ناوەندەكانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان نزیكەی 39 حاڵەتی برینداربونیان بە هۆكاری رودای هاتوچۆ تۆماركردوە كە خۆشبەختانە كەسیان گیانیانلەدەستنەداوە".

111 گەشتیار لە بەرزاییەكانی هەولێر كەوتونەتە خوارەوە

ئاماژەی بەوەشكرد "سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما، لە رۆژانی جەژندا رێژەیەكی زۆر لە گەشتیاران چونەتە ناوچە شاخاوی و بەرزاییەكان و لەو ماوەیەدا، 111 گەشتیار بەهۆی بەربونەوەیان لەو ناوچانە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان و ناوەندەكانی تەندروستی".

153 حاڵەتی سوتاوی هەبوە

سەبارەت بە حاڵەتەكانی سوتان، فاخیر هەركی رایگەیاند "لە چوارچێوەی پارێزگای هەولێر رێژەی برینداریەكان بەهۆی سوتانەوە  و لە رۆژانی جەژندا بەراورد بە ساڵی رابردو بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 153 حاڵەتی سوتاوی".

300 حاڵەتی ژەهراویبون و سكچون و رشانەوە تۆماركراوە

بەپێی وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، هەر لە ماوەی رۆژانی جەژندا "300 حاڵەتی ژەهراویبون لە رێگەی خواردن و توشبوانی سكچون و رشانەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە تۆماركراوە".

راشیگەیاند "لە قەزای  سۆران  وشەقڵاوە و ناوچەكانی چواردەوریان، لەو ماوەیەدا ناوەندە تەندروستیەكان 266 نەشتەرگەری پزیشكیان ئەنجامداوە".


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP