پۆلیسی هەڵەبجە ئاماری روداوەكانی جەژنی قوربانی راگەیاند

- 8/15/2019 9:44:00 PM 1123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە لە رۆژانی جەژنی قورباندا 22 پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە، لەناویاندا كچێكی 13 ساڵ خۆی خنكاندوە.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگەیاند،" له‌ رۆژانی جه‌ژنی قورباندا 22 كه‌س به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون و 9 له‌و كه‌سانه‌ تائێستاش له‌ زیندانن". 

ئاماژەی بەوەشكرد، "له‌ بنكه‌ جیاوازەكانی پۆلیسی سنوره‌كه‌ 22 په‌ڕاوی لێكۆڵینەوە كراونەتەوە، كە 10 لەو پەڕاوانە تایبەت بوە بەشەڕكردن. هەروەها كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانیش له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شار خۆی خنكاندوه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP