بەپەلە

دهۆك؛ گەنجێك دەخنكێت

- 8/15/2019 7:09:00 PM 1183 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ لە كاتی مەلەكردن لە بەنداوی دهۆك خنكا.

لە راگەیەندراوێكدا، پۆلیسی دهۆك رایگەیاند،" ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ لەكاتی مەلەكردن لە بەنداوی دوكان خنكا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە تیمی فریاكەوتنی پۆلیسی دهۆك لە شوێنی روداوەكەن و دەستیانكردوە بە گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجەكەدا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گەنجە ناوی رەعد جومعە جاسم بوە و خەڵكی قەزای شەنگال بوەو ئەمڕۆ كاتێك ویستویەتی مەلە بكات لە بەنداوی دهۆك خنكاوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP