قائیمقامی پێنجوێن لەسەر بەرهەمی شوتی ناوچەكەی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

- 8/15/2019 6:58:00 PM 10009 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانا رەحمان رەحیم ، قائیمقامی قەزای پێنجوێن لەرونكردنەوەیەكدا لەسەر بەرهەمی شوتی ناوچەكەی رایگەیاند،"ئەو پروپاگەندانەی لەسەر بەرهەمی شوتی پێنجوێن بڵاوكراوەتەوە كە گوایە بۆ خواردن ناشێت راست نییە".
سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ناراستن داوامانكردوە لیژنەیەکی زانستی بنێرن بۆسنوری قەزای پێنجوێن تا لە نزیکەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شوتی لە کێڵگەکاندا ببینن

 

زانا رەحمان لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان راگەیاند،"لەچەند ڕۆژی ڕابردودا پڕوپاگەندەیەکی نازانستی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شوتی پێنجوێن بۆخواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویست دروست دەکات. وەک قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کردوە کە لەڕوی زانستی یەوە ڕونکردنەوەی پێویست بدەن بەهاوڵاتیان کە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە و لیژنەیەکی زانستی بنێرن بۆسنوری قەزای پێنجوێن تا لە نزیکەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شوتی لە کێڵگەکاندا ببینن".

لەڕێگەی جێگرایەتی داواکاری گشتییەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەهەمو ئەو کەس و لایەنانەی کەدەیانەوێت ڕەنجی جوتیارە دڵسۆزەکانمان بەهەدەربدەن

 

قائیمقامی پێنجوێن دەڵێت،"وەک قائیمقامەتی قەزای پێنجوێن لەڕێگەی جێگرایەتی داواکاری گشتییەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەهەمو ئەو کەس و لایەنانەی کەدەیانەوێت ڕەنجی جوتیارە دڵسۆزەکانمان بەهەدەربدەن".           

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە بەرهەمی شووتی لەپێنجوێن:

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دا پڕوپاگەندەیەکی نازانستی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شووتی پێنجوێن بۆخواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویست دروست دەکات.

بۆیە وەک قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن داوامان لەبەڕێزان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کردووە کە لەڕووی زانستی یەوە ڕونکردنەوەی پێویست بدەن بەهاوڵاتیان کە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە وە لیژنەیەکی زانستیش بنێرن بۆسنوری قەزای پێنجوێن تا لە نزیکەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شووتی لە کێڵگەکان دا ببینن.

وەک قائیمقامەتی قەزای پێنجوێنیش لەڕێگەی بەڕێز جێگرایەتی داواکاری گشتی یەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەهەموو ئەوکەس و لایەنانەی کەدەیانەوێت ڕەنجی جووتیارە دڵسۆزەکانمان بەهەدەربدەن.           
                                      زانا رەحمان رەحیم 
                                  قائیمقامی قەزای پێنجوێن



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP