بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 9 كەس برینداردەبن
-
8/15/2019 6:19:00 PM
3951 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای زەڕایەن - دەربەندیخان رویدا و بەو هۆیەوە 9 كەس برینداربون.
بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، روداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان (زەڕایەن ــ دەربەندیخان) لە نزیک گوندی میرەدێ رویدا و بەو هۆیەوە 9 كەس برینداربون.
ئاماژە بەوەشكراوە كە پاش گەیاندنى بریندارەکان بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گەشتی شەهید رەئوف بەگ، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ سەرجەمیان ئەنجامدراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.