راپۆرتێک: تیک تۆک پربوە لە ئەکاونتى ساختە و جێژوانى ناڕاست

- 8/15/2019 3:04:00 PM 2509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤیدۆکانى تیک تۆک ڤیدیۆى 15 چرکەیی جیاواز و هەمەجۆرن، لە ئێستادا کۆمەڵێک پێگە هەڵدەستن بە دانانى سێرڤرى ساختە و ناڕاست بۆ دروستکردنى پەیوەندى و دانانى جێژوان لەگەڵ تازە پێگەشتوان و هەڵخەڵەتاندنیان.

لە ئێستادا تیک تۆک توشى کیشە بوە، بەهۆى ئەو جۆرە سایتانەوە و بونەتە هۆى سەرلێشێواندنى بەکارهێنەرانى ئەپەکە و لە ڕێگەیانەوە پارە لە بەکارهێنەران دەکشێننەوە و هەندێک جاریش هەڕەشەیان لێدەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرپەرشتیارانى ئەپەکە چاویان لەوەیە کە لە کۆتایی ئەمساڵ ژمارەى دابەزاندنى ئەپەکە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بگاتە یەک ملیار جار.

دەربارەى ئەکاونتە ساختەکانى نێو ئەپەکە، بەرپرسانى تیک تۆک بیر لەوە دەکەنەوە دەست بکەن بە پێداچونەوەیەک بۆ ئەو ئەکاونتانەى کە خاوەنى هیچ شوناسێک نین و ساختەن، کە لە رێگەیانەوە سەر لەبەکارهێنەران دەشێوێنرێت و بۆ مەرامى بازرگانى بەکاردەهێنرێن.

ئەپى تیک تۆک لە ساڵى 2017 وە بەشێوەیەکى بەرفراوان بڵاو بوەتەوە، سیاسەتى ئەپەکە رێگە بە بڵاو بونەوەى ڤیدیۆى 3 بۆ 15 چرکەیی دەدات، لە ئێستادا لە کوردستان بەکارهێنەرێکى زۆرى هەیە و رۆژبە رۆژ ژمارەى بەکارهێنەرانى لە زیاد بونە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP