بەڤیدیۆ.."پیاوە سەر تەلەفیزیۆنیەکە"ی ڤیرجینیا پۆلیسی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد

- 8/15/2019 2:57:00 PM 10268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێک لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا، بە پۆشینی جلوبەر‌گێکی نامۆوە، تەلەفیزیۆنی کۆنی لەبەردەم پەنجا ماڵی ئەو ویلایەتە داناوە.


ئەو پیاوە کە وەک لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت بە پۆشینی جلوبەرگێکی تایبەت وەک سانتا"بابەنوئوێل" دیاری بەسەر ماڵاندا دابەشدەکات، بەڵام لە جیاتی جلوبەرگی  سانتا  ماسکێکی لە شێوەی تەلەفیزیۆن لەسەری کردوە و لە جیاتی خەڵاتی جۆراوجۆر تەنها تەلەفیزیۆنی کۆن بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکات.


تا ئێستا نە پۆلیس و نە ماڵەکان هۆکاری ئەو روداوە نازانن، پیاوەکە  لە میدیای ئەمریکادا بە "پیاوە سەر تەلەفیزیۆنەکە" ناوی هێنراوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە تۆڕەکانی پەیوەندی پۆلیسی ویلایەتی ڤیرجینیای جەنجاڵ کرد، ئەوەش دوای ئەوەی 50 خێزان  پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد وسکالایان لە بەجێهێشتنی تەلەفیزیۆنێکی کۆن لەبەردەم ماڵەکانیان تۆمارکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP