هێزەکانی ئه‌مریكا پێگه‌كانی داعشیان لە نه‌ینه‌وا تۆپباران كرد

- 8/15/2019 9:52:00 AM 1628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق رایگەیاند، یه‌كه‌كانی تۆپخانه‌کانیان پێگه‌كانی چەکدارانی داعشیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشوری موسڵ تۆپباران كردوه‌.
له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشوری موسڵ داعش تۆپباران كراوە

 

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا بڵاویکردەوە، بۆ كۆتاییهێنان به‌ شانه‌ نوستوه‌كانی داعش، له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پێگه‌كانی ئەو رێکخراوەیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشوری موسڵ تۆپباران كردوه‌.

ئه‌و پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراقی بەڕێوەچوە 

 

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئەمریکا دەشڵێت، ئه‌و پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراقی بەڕێوەچوە و تیایدا سه‌ربازه‌كانی یه‌كه‌ی مه‌یدانی تۆپهاوێژی دوه‌م و لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌كه‌می سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 101 به‌شدارییان تێدا كردوه‌.

لە کۆتایی ساڵی 2017 دا هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتاییان بەچەکدارانی داعش لە عێراق هێناوە، بەڵام تا ئێستا ئەو رێکخراوە لە چەند ناوچەیەکی عێراق خۆیان حەشارداوە و چالاکی ئەنجامدەدەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP