ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان گەیەنراونەتە بەغدا

- 8/14/2019 8:53:00 PM 2361 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سالار مەحمود، راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق تایبەت بە خەندان رایگەیاند، دوای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی سەحرای بادیەی سەماوە. 

بەشێوەیەکی زانستی دەرهێنران کە ژمارەی شەهیدەکان 171 ژن و منداڵن

 

سەبارەت بە دەرهێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەو روفاتانە ئاماژەی بەوەدا، "بەشێوەیەکی زانستی دەرهێنران کە ژمارەی شەهیدەکان 171 ژن و مناڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق".

لە مانگی داهاتوودا دەستدەکرێت بەهەڵدانەوەی دو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی دیکە

 

 

وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەستبکرێت بەهەڵدانەوەی دو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی دیکە کەلەتەنیشت گۆڕە تەواو کراوەکەن.

تەنها لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە ئەنفالکراوانمان هەن

 

سالار مەحمود وتیشی" تەنها لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە ئەنفالکراوانمان هەن، هەوڵی جدی و نوێ هەیە بۆ دەستبەکاربون لە دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە هەماهەنگی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق و هەرێم".

 لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێکردنیان بۆ ئەنجام دەدرێت

 

"هەوڵدەدەین پێش هێنانەوەی ئێسک و پروسکەکان بۆ کوردستان، لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێکردنیان بۆ ئەنجام بدرێت" سالار مەحمود وای وت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP