کاردانەوەکانی شەقامی کوردی "لەسەر کێشەکەی ماریا هەورامی و مەلا هەڵۆ"

- 8/14/2019 8:05:00 PM 14173 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دواى بڵاوبونەوەى کلیپە نوێیەکەى ماریا هەورامى، لە ماوەى 3 ڕۆژدا زیاد لە یەک ملیۆن کەس تەماشایان کردوە، کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، دیارترینیشیان بۆچونی زانایەکی ئاینیە کە بەهۆیەوە مشتومرێکی زۆری لێکەوتەوە لە ناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

لە کاردانەوەى کلیپەکەدا دەستخۆشیەکى زۆر ئاڕاستەى ماریا هەورامى کرا و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک کەس رەخنەیان لە کچە هونەرمەندەکە گرت.

دوێنێ لە تۆمارێکى دەنگى دا کە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بویەوە و تیایدا هێرش دەکاتە سەر ماریا هەورامى و کۆمەڵێک وشەى نەشیاو بەکار دەهێنێت بەرامبەرى.

وتەکانى مەلا هەڵۆ کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و لێکدانەوەى جیاوازى بۆکراوە، لە یەکەم کاردانەوەدا دەربارەى قسەکانى مەلا هەڵۆ، دوێنێ شەو عادل هەورامى کە پەیوەنى خزمایەتى لەگەڵ ماریا هەورامى هەیە، وەڵامى مەلا هەڵۆ دەداتەوە و دەڵێت "هەورامی نە دەڵی تیایە نە لەشفرۆش چونکە پەروەردەکردنی خێزانی ئێمە پەروەردەکردنی شێخ و مەلا و زاناکانی کوردستانن بە تایبەتی هەورامان".

دوابەدواى عادل هەورامى ژمارەیەکى زۆر کەسایەتى و هونەرمەند پشتگیرى خۆیان بۆ ماریا هەورامى ڕاگەیاند و گوتەکانى مەلا هەڵۆیان بە ناپەسەند باسکرد.