ناسا "روە تاریکەکە"ی مانگی پیشانداین

- 8/14/2019 7:02:00 PM 4528 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کامێرا تایبەتەکانی ئاژانسی ئاسمانزانی نیشتیمانی و بەڕێوەبەراتی بۆشایی ئاسمان(ناسا) جوڵەیەکی ناوازەی مانگیان تۆمار کردوە لە کاتی سوڕانەوەی بەدەوری هەسارەی زەویدا.

جوڵەکە مانگی رابردو لە قوڵایی ئاسمان و بە بەکارهێنانی کامێرای چاودێری  قوڵایی  بۆشایی ئاسمان تۆمارکراوە، ئەوەی ئەو تۆمارە ناوازە دەکات تۆمارکردی "روی تاریکی مانگە" کە هەرگیز لە سەر روی زەویەوە نابینرێت.
Image result for From a Million Miles Away, NASA Camera Shows Moon Crossing Face of Earth

ناسا  (National Aeronautics and Space Administration) ئاژانسێکی سەربە حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، ئەرکی ئاسمانزانی و ئەستێرەزانی لە ئەستۆدایە، هاوکات لەگەڵ ناردنی ئاسمنگەر و ئەستێرەناس بۆ بۆشای ئاسمان و لێکۆڵینەوە لە روداوە ئاسمانی و فیزیاییەکانی پەیوەندیدار بە ئەستێرە و هەسارەکان و بۆشایی ئاسمان، جگە لە بەرنامەی ئاسمانی، ناسا بەرپرسیشە لە لێکۆڵینەوە مەدەنی و سەربازیە ئاسمانیە درێژخایەنەکانیش، ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی ئاسمانییە لە جیھاندا، ساڵی 1957 دامەزراوە و بودجەی ساڵانەی 16 میلیار دۆلارە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP