هەڵمژینی هەوای پیس، بە ئەندازەی یەک پاکەت جگەرە لە رۆژێکدا تەندروستی سییەکان تێکدەدات

- 8/14/2019 5:56:00 PM 2583 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

توێژینەوەیکی نوێ دەریدەخات، هەڵمژینی بەردەوامی هەوای پیس، بە ئەندازەی "کێشانی یەک پاکەت جگەرە لە رۆژێکدا" نەخۆشیەکانی سیی بەرەو خراپتر دەبات.

توێژینەوەکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، و لەسەر حەوت هەزار و 71  کەس کە تەمەنیان لەنێوان 45-84 ساڵیدا بوە ئەنجامدراوە.

توێژینەوەکە  چاودێری هەڵمژینی بڕی ئۆکسیدی نایترۆجین-ی( کاربۆنی رەش و ئۆزۆن) لە لایەن بەشداربوەکانەوە، کە لە نزیک مالیاندا دەچوە هەواوە، پاشان پشکنینی زیادبونی نەخۆشیەکانی سییان بۆ بەشداربوەکان دەکرد.

لەدوای پشکنینەکان، لە رێگەی سیتی سکان( ئەشیعەی تەنوری)ەوە بۆیان دەردەکەوت بە تێكرا هەمو بەذساربوەکان نەخۆشی هەڵئاوسانی سییان تیادا دروست دەبو یاخود زیادی دەکرد.

ئەوی زۆر جێی سەرسوڕمانی توێژەرەکان بوە، ئەوە بوە زیادبونی ئەو رێژەی زۆرەی هەڵئاوسانی سی (emphysema ) بەهۆی پیسبونی هەواوە هاوتا و یەکسانە بە کێشانی یەک پاکەت جگەرە بۆ ماوەی 29 ساڵ بەبێ پچران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP