وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دژی خۆسەپێنی ئیسرائیل-ین بەسەر فەڵەستینەکاندا

- 8/14/2019 5:12:00 PM 1624 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، پشتگریری وڵاتەکەی بۆ فەلەستینیەکان دوپاتکردەوە و دەڵێت" عێراق  دژی خۆسەپێنی ئیسرائیلە بەسەر فەليستینیەکاندا ".

هەردولا تاوتوێی پەیوەندیە دو قۆڵیەکانی نێوانیان و بەرەوپیشچونە سیاسیەکانی ناوچەکەیان کرد

 

 

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بو لەگەڵ هاوتا فەلەستینیەکەی، هەردولا تاوتوێی پەیوەندیە دو قۆڵیەکانی نێوانیان و بەرەوپیشچونە سیاسیەکانی ناوچەکەیان کرد.

عێراق پشتگری لە دۆزی گەلی فەلەستین دەکات، بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتیمانیەکانی

 


عەلی حەکیم لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا وتویەتی" عێراق پشتگری لە دۆزی گەلی فەلەستین دەکات، بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتیمانیەکانی، پشتگیری لە دروستکردنی دەولەتێکی سەربەخۆ دەکات بۆ فەلەستینیەکان، کە تیایدا قودس پایتەختەکەی بێت".
خواستی گەلی فەڵەستین تەنها ئازادی و سەربەخۆییە

 

"عێراق خۆسەپێنی و داگیرکردنی زۆرەملێی ئیسرائیل بەسەر گەل و خاکی فەلەستیندا رەتدەکاتەوە، داوای چارەسەرێکی یاسای دەکەین، خواستی گەلی فەڵەستین تەنها ئازادی و سەربەخۆییە"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP