سەرچاوەیەکانی هەواڵی سوریا: ئەمریکا کودەتا بەسەر کوردەکانی سوریادا ئەنجامدەدات

- 8/14/2019 5:05:00 PM 21981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی سوریا رایدەگەیەنن، ئەمریکا "ژێر بە ژێر لەگەڵ  تورکیادا رێککەوتوە" و بە نیازی ئەنجامدانی کودەتایە بەسەر کوردەکانی سوریادا.


بەگوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەکان، کوردەکانی سوریا چەندین شاندیان ناردوە بۆ مۆسکۆ، دیمەشق و قاهیرە بۆ ئەوەی لەو "گەلەکۆمەکی"ەی ئەمریکا قورتاریان بکەن.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمریکا بەمەبەست شەری لە نێوان سوپای تورکیا و کوردەکانی سەریادا دروستکردوە، "ژێربەژێر لەگەڵ تورکیادا رێککەوتوە و پاڵپشتی تورکیادا دەکات" ئەوەش بەپێی سەرچاوەکان.


هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە ئەمریکا دەیەوێت"نەشیش بسوتێت نە کەباب"، بەوپێیەی خۆی لە خێڵە عەرەبەکانی سوریا نزیک کردوەتەوە، بەوپێیەی ئەوان لە وڵاتانی کەنداوەوە نیزکن ، خێڵە عەرەبەکان وەک جێگروەیەک بۆ کوردەکان دادەنێت، لە پێناو ئەوەی ئامانجەکانی لە سوریا لەق نەبن و بەرژەوەندیەکانی تورکیاش لەبار نەبات.

سەرچاوەکانی هەواڵی جیهان، سەرنجەکانیان لەسەر جموجۆڵە سیاسیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کوردەکانی سوریا چر کردوەتەوە، رێکەوتی 10ی ئەم مانگە، پسپۆرێکی سیاسی لوبنانی رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پشتی لە کوردەکانی سوریا کردوە و بە تورکیای فرۆشتونەتەوە.


هەفتەکانی رابردو، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام و رێرەوی ئاشتی لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، ئەردۆغان رایگەیاند ئەو پرۆسەیە بە پێكهێنانی ناوەندێكی كاری هاوبەش لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و توركیا دەستپێدەكات.

داوی ئەو رێککەوتنەش، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی رێگەنادات داهاتوی پلانی ناوچەی ئارام لەگەڵ واشنتن هاوشێوەی رێگەی مەنبەج-ی لێبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP