گوگڵ سوپاسى گەنجێکى کورد دەکات

- 8/14/2019 4:54:00 PM 13159 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ لە بروسکەیەکدا بڕوانامەی سوپاسگوزاریان بەخشیە گەنجێكی كوردی خەڵكی هەڵەبجە، بەهۆی كاركردنی بۆ ماوەی 8 ساڵ و چەسپاندنی زمانی كوردی و وەرگێڕانی نزیكەی 100 هەزار داتای وەرگێڕان.

بۆكان حەسەن، کە گەنجێکى دانیشتوى هەڵەبجەیە و خاوەنی بڕوانامەی سوپاسگوزاری لە كۆمپانیای گوگڵ لە لێدوانێكی دا دەربارەى خەڵاتەکە ڕایگەیاندوە، دوای نزیكەی 8 ساڵ كاركردنی بۆ چەسپاندنی زمانی كوردی و وەرگێڕانی نزیكەی 100 هەزار داتای وەرگێڕان، توانیویەتى ئەو كارە بە كۆتا بگەیەنێت و لە ئێستا زمانی كوردی لە كۆمەڵگەی گوگڵ خاوەن داتابەیسێكی پاریزراو و پڕ لە داتایە..

ڕاشیگەیاندووە، لەپای ئەو كارانەى کە کردویەتى تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ بڕوانامەی سوپاسگوزاریان پێ بەخشیوە.
دەربارەى خەڵاتەکە، بۆکان حەسەن دەڵێت" ئەم بڕوانامەیە دەبێتە قەڵغانێك بۆ پاراستنی زمانی كوردی لە هەموو پێگەكانی گوگڵدا ".

دەربارەى چالاکیەکانى و بەردەوامى لە هەوڵەکانى  بۆکان ئاماژەى بەوە کردوە ک  لەلایەن تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ لە نوسینگەی گوگڵ لە ئەمریكا و هیندستان لە ڕێگەی google hangout بانگێشت كراوە بۆ قسەكردن لەسەر كیبۆردی كوردی لە Gboard بۆ ئایفۆن و ڕازی بون بە دانانی لە ئایندەیەكی نزیكدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP