چین بۆ ئەمریکا: خۆت لە کاروبارەکانمان هەڵمەقورتێنە

- 8/14/2019 4:42:00 PM 2113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی چین داوا لە ئەمریکا دەکات" خۆی لە کاروبارە ناوخۆییەکانی چین هەڵنەقورتێنێت" و دەشڵیت " ئاگات لە کاروبارەکانی خۆت بێت".

 

ئەو لێدوانەی حکومەتی چین دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک دێت لەلایەن دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بردنی هێز بۆ روبەروبونەوەی خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ.

پێویستە ولاتانی بیانی خۆیان لە کاروبارەکانی چین هەڵنەقورتێنن


ژانگ هانوی، بالیۆزی چین لە روسیا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هۆنگ کۆنگ خاکی چینە نەک ئەمریکا و ئینگیز، پێویستە ولاتانی بیانی" خۆیان لە کاروبارەکانی چین هەڵنەقورتێنن".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ بۆ دوەم رۆژی لەسەر یەک، سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەی سەرەکی هۆنگ کۆنگ هەڵوەشێنراوەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئاپۆرای خۆپیشاندەران و گرتنی دەروازەی سەرەکی فرۆکەخانەکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP