خەندان-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، کارەکانی پاڵاوگەی سەمود لە بێجی ئاساییە و هیچ زیانێکی بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نزیکی بەرنەکەوتوە.
ئاگرەکە لە ناوچەیەکی نزیک پاڵاوگەکەەوە کەوتوەتەوە هیچ کاریگەریەکی لەسەر پاڵاوگەکە دروست نەکردوە
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە رونیکردوەتەوە، ئاگرەکە لە ناوچەیەکی نزیک پاڵاوگەکەەوە کەوتوەتەوە هیچ کاریگەریەکی لەسەر پاڵاوگەکە دروست نەکردوە.
هەواڵی گرگرتنی بەشێکی پاڵاوگەکە لە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی عیراقی بلاوبوەوە
ئەوە لە کاتێکدایە، هەواڵی گرگرتنی بەشێکی پاڵاوگەکە لە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی عیراقی بلاوبوەوە.
"ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا لە ناوەندێکی کشتوکاڵی چۆڵکراو لە نزیک پاڵاوگەکەوە دروست بوە و بەهۆی تەوژمی باوە گواستراوەتەوە بۆ نزیک پاڵاوگەکە" لە بەیاننامەکەدا وا هاتوە.