گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سفرەی سەفەرى بۆ وڵاتی ئێران

- 8/14/2019 4:26:00 PM 1855 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حاجى ئومەران، 23 تەن و 560 کیلۆگرام سفرەى سەفەرى دەگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتى ئێران.

لە ڕاگەیەندراوێکى بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دا هاتوە ئەمڕۆ بڵاویان کردوەتەوە، ڕایدەگەیەنن کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی14/8/2019 هه‌ڵساون به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بار هەڵگرێک بۆ وڵاتى ئێران، کە بە بڕی 23 تەن و 560 کیلۆگرام سفرەى سەفەرى بارکردبو.

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوەدراوە،لە لایەن لێژنەی هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی بۆ کرا بەڵام لە پشکنینی فیزیایی دەرنەچو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاى حاجى ئومەرانەوە سفرە سەفەریەکان گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP