سوپای تورکیا بۆمبارانی چەند ناوچەیەکی سیدەکان دەکات

- 8/14/2019 4:04:00 PM 761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سوپای تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگی ژمارەیەک گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کرد
خەندان لەچەند سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی بۆهۆی بۆمبارانەکانی سوپای تورکیاوە ‌ئاگر لە ناوچەکە کەوتۆتەوە و روبەرێکی زۆری پاوان و دارستان سوتاوە.

سوپاى تورکیا لەدواى کاتژمێر 9:00 لە ڕێگەی تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان و تۆپبارانی سنوری گوندەکانی خەلیفان و لێلکان و سیران و سنوری خواکورکی ناحیەی سیدەکانیان کرد وە و تا کو ئێستاش بۆردومانەکە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامە.

هاوکات، بە پێى ئەوزانیاریانەى دەست خەندان کەوتوە، بۆردومانەکانى ئەمڕۆى تورکیا زیانى گیانى بەدواوە نەبوە، بەڵام بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر رەز و باخ سوتاون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP