شاومى موبایلە نوێکەى نمایش دەکات

- 8/14/2019 3:52:00 PM 5638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژی 20ی ئەم مانگە کۆمپانیاى شاومى هەڵدەستێت بە ڕێکخستنى ئاهەنگێک بۆ نمایش کردنى موبایلە نوێیەکەى.

موبایلە نوێیەکەى شاومى ناسراوە بە (مى 9تى پڕۆ) و خاوەنى کۆمەڵە تایبەت مەندیەکى سەرنج راکێش دەبێت.

سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان باس لەوە دەکەن کە موبایلە نوێەکە خاوەنى 3 کامێرایە لە پشتەوە و دەتوانێت بە کوالێتى 48 میگاپێکسڵ وینە بگرێت، کامێرای سێڵفى موبایلەکەش وا دیزاین کراوە کە لەناوەوەى موبایلەکەیە و لەکاتى وێنەگرتن دێتە دەرەوە و تواناى هەیە بە کوالێتى 20 میگاپێکسڵ وێنە بگرێت.

لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئامادەکارى بۆ نمایش کردن و بڵاو کردنەوەی موبایلە نوێکەى دەکات و دواى ئاهەنگى نمایشکردنەکەى راستەوخۆ لە بازاڕەکانى ئەوروپا بەردەست دەبێت و یەکەمین شوێنیش کە پێى بگات وڵاتى هۆڵەندایە.

بە ئەگەرێکى زۆرەوە لە سەرەتاى مانگى داهاتودا موبایلە نوێکە دەگاتە هەرێمى کوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP