بۆریس جۆنسن: بریتانییەکان هەڵبژاردنیان ناوێت دەرچونیان دەوێت لەیەکێتی ئەوروپا

- 8/14/2019 3:44:00 PM 1886 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند بریتانییەکان هەڵبژاردنیان ناوێت، بەڵکو دەرچونیان دەوێت لەیەکێتی ئەوروپا.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمرۆ چوارشەممە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لە سیاسەتمەدارانی ولاتەکەی کردوە بەردەوام بن بۆ دەرکردنی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا کە پێشتر شکستیان تێیدا هێناوە، راشیگەیاندوە لەئێستادا بریتانییەکان هەڵبژاردنیان ناوێت، بەڵکو دەرچونیان دەوێت لەیەکێتی ئەوروپا.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەوەڵامی ئەگەری هەلبژاردن پاش 31ی ئۆکتۆبەر رایگەیاندوە بریتانیەکان هەڵبژاردنی زۆریان ئەنجامداوە و ئەوانە لەئێستادا تەنها دەرچونیان دەوێت لەوادەی خۆیدا.

جەختیشی کردۆتەوە کە لە31ی ئۆکتۆبەردا لەیەکێتی ئەوروپا دەردەچن و بریتانییەکان سێ ساڵە دەنگیان بەو پرۆسەیە داوە و ماندون و بێزارن، بۆیە دەبێت ئەو پرۆسەیە تەواوبکەن.

نیشانەکردن :

#برێکزیت_Brexit

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP