دکتۆر نەجمەدین کەریم گەیشتە ئەمریکا

- 8/14/2019 1:52:00 PM 8928 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نوسینگەی تایبەتی دکتۆر نەجمەدین کەریم ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی و پارێزگاری پێشوی کەرکوک رایگەیاند ناوبراو گەشتۆتە ئەمریکا. 

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەى تایبەتى دکتۆر نەجمەدین کەریم کە تایبەت بۆ خەندانى ناردوە، دوێنێ شەو 13/ 8/2019 نەجمەدین کەریم گەشتى کردوە بۆ ئەمریکا.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکە، وابڕیارە نەجمەدین کەریم لەگەشتەکەیدا، کۆمەلێک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و وەزارەتی دەوەرەی ئەمریکا و کۆنگریسی ئەمریکا بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، کۆبونەوەکان زیاتر دەربارەی کەشی ئێستای کەرکوک و ئایندەی کەرکوک و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک-ە، کە بریارە لە مانگی چواری 2020 ئەنجام بدرێت.

هاوکات، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نەجمەدین کەریم بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ لە واشنتن لەگەڵ هەر یەك لە دەیڤد شنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ڕۆژ هەڵاتی ناوەراست و ئاندرو پییك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عێراق و ئێران کۆبوەتەوە.  

وە لە کۆبونەوەکانی دا باسی دۆخی ئەمنی وسیاسی ناوچەكەیان كردوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکانی بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەتایبەتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کە وا بریارە لە مانگی 4 ی 2020 ئەنجامبدرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP