سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

- 8/14/2019 12:55:00 PM 1981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەرۆکی نوێى فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جەمال حەوێز، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

لە بارەى پۆستە نوێکەیەوە، جەمال حەوێز،راگەیاندوە "بۆ راگرتنی کارەکان و رێکخستنی کاروباری فراکسیۆن رازیبووم ئەو ئەرکە بگرمەئەستۆ".

پاش ئەوەی هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵبژێردرا و رێواز فایەق، بوبە سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی یەکێتی بە بێ سەرۆک فراکسیۆن مایەوە و مەکتەبى سیاسى حیزبەکەش بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکە جەمال حەوێز دەستنیشانکردوە.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP