نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشوتری شارەوانی قەڵادزێ

- 8/14/2019 12:13:00 PM 2443 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، كه‌ نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ.

دوێنێ شەو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتوه‌: "کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسێکی نەناسراو، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "دوای ڕوداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتووه‌تەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP