هاتوچۆی دهۆك : 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 كه‌سیش برینداربون

- 8/14/2019 11:21:00 AM 3219 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 
وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك رایده‌گه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك روداوی هاتوچۆ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك رویانداوه‌ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و یازده‌ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون .

ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند ، دوێنێ سێشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژن له‌ دوو روداوی هاتوچۆ له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون .

وتیشی ، كاتژمێر 4:20 ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر رێگای خراپ دێمێ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی و باره‌هه‌ڵگرێكی دووته‌نی رویدا ، به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵ به‌ گرانی بریندار بون و زیانی مادی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ .

وتیشی ، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌ سه‌ر رێگای شێخان - چڕه‌ له‌ نزیك گوندی زینافا روداوێكی هاتوچۆ رویدا ، ئۆتۆمبێلێكی هۆندای تایبه‌ت وه‌رگه‌ڕا له‌ ئه‌نجامدا شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP