زیاتر 208 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ هه‌رێم

- 8/14/2019 11:14:00 AM 1732 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار رایده‌گه‌یه‌نێت ، تا دوەم رۆژی جه‌ژن زیاتر  208 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان .

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند ، لە رێکەوتی 8ی ئاب تاکو 12ی ئاب ، زیاتر لە 208 هەزارگەشتیار هاتونه‌ته‌ شارەکانی هەرێمی کوردستان .
وتیشی ، زۆربەی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ ئه‌و گەشتیارانه‌ن كه‌ لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتون .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، ئه‌و ئاماره‌ ئاماری سه‌ره‌تاییه‌ و هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌یان له‌ زیاد بونه‌ ، له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نژیش ئاماری كۆتایی راده‌گه‌یه‌نین .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP