نرخی نەوتی خاو بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە

- 8/14/2019 10:30:00 AM 3510 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی دواخستنی بڕیاری زیاکدکردنی رێژەی لەسەدا 10ی گومرگ لەسەر کاڵای چینی لەلایەن ئەمریکاوە  نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە. 
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 بەرزبوەوە 

بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن بی سی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 ی نرخی دواین مامەڵەی بەرزبوەوە و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەشتە 61.20 دۆلار، ئەوەش بەهۆی هێوربونەوەی دودڵی و نیگەرانییەکانی بازاڕ لەئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی و خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانی. 

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە
 
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی  بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە و بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بوەتە  57.10 دۆلار. 
ئەوەش زۆرترین رێژەی زیادبونی رۆژانەی نرخی نەوتە لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە کە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین سەریهەڵداوە. 


لەلایەکی ترەوە کەمبونەوەی رێژەی نەوت لەعەمباری کڕین و فرۆشتنەکانی ئەوروپا و کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک رۆڵی بەرچاویان لەبەرزبونەوەی نرخی نەوتدا بینیوە.

ئەمە لەکاتێدایە دوێنێ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی چین لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی بازرگانی چین و ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەیانکردوە و بریاریانداوە دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە بەئامانجی گەشتن بەرێکەوتن. 


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP