ئەو هاوڵاتیەى یەکەم ڕۆژی جەژن تەزوی کارەبا لیدا گیانی لەدەستدا

- 8/13/2019 8:55:00 PM 5262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند ئەو هاوڵاتییەی یەکەم رۆژی جەژن تەزوی کارەبا لێیدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو هاوڵاتییەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەماڵەکەی خۆیدا کارەبا گرتی و دوای چارەسەری خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی گەرمیان هاوڵاتیەکە بەناوی ( تارق محمد عبدللە ) یەو لەدایکبوی 1992 دانیشتوی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP