قایمقامی دەربەندیخان بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

- 8/13/2019 8:36:00 PM 3691 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بون، چاك دەكرێنەوە.

ئەمە لەکاتێدایە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ و خاوەنی پرۆژەکانی چاڤیلاندو گوندی ئەڵمانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندبو، لەماوەی هەفتەیەکدا تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەکاتەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP