
رزگاركردنی 3 كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی رادەگەیەنرێت
-
8/13/2019 7:00:00 PM
2434 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، 3 كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدییان لەدەستی داعش رزگارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند،" نووسینگه‌كه‌یان توانی 3 كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی به ناوه‌كانی "ا،ب،خ" ته‌مه‌ن 19 ساڵ، "ا،د،ب" ته‌مه‌ن 16 ساڵ و "و،ع،ع" ته‌مه‌ن 18 ساڵ له سوریا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكات".
بەپێی وتەی حوسێن قائیدى، کچەکان له 15ی ئابی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له گوندی كۆچۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرابون.
ڕاشیگەیاند: پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و 3 كچه، له رێگه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك بوه.
دەربارەى کاتی ئاشناکردنەوەی کچەکان بەکەسوکاریان، حوسێن قائیدی وتى، کە ئێستا له شوێنێكی پارێزراون و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
ساڵی 2014 و لەپرۆسەیەکی تەمومژاویدا رێکخراوی داعش بەژمارەیەکی کەم چەکدارەوە شاری موسڵی وەک دوەم گەورە شاری عێراقی داگیرکرد و دواتریش بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ناوچەی شەنگال و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد و هێرشێکی خوێناوی کردە سەر ئێزیدییەکانی ئەو ناوچەیە و هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی راپێچی زیندانەکان کرد و دواتریش بازرگانی پێوەکردن.
