ئاگرێک لە سنورى ناحیەى مەیدان کەوتەوە

- 8/13/2019 5:38:00 PM 3967 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگرێکەى گەورە لە گوندى هاجیلەرى بنارى شاخى شەواڵدڕە کەوتەوە.

ئاگرەکە نزیکەى سەعات 4:00ى ئێوارە لە سنورى نەحیەى مەیدان سەر بە ئیدارەى گەرمیان کەوتوەتەوە.

بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و ڕەشەباوە ئاگرەکە بە خێرایى تەشەنەى سەندوە و و گوندى هاجیلەرى بنارى شاخى شەواڵدڕەى گرتوەتەوە.

بەپێى ئەو زانیاریانەی دەست خەندان کەوتوە، ئاگرەکە زیانی بە دو ماڵی گوندەکە گەیاندوە و گەیشتۆتە سنوری گوندی کانی بۆر و خەڵکی ناوچەکە داواى هاوکارى دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فریاکەوتن، تا ئێستا ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، بەڵام هاوڵاتیان گلەییان لەدرەنگ گەشتنی تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە هەبوە و خەڵکی ناوچەکە خۆیان بەشێکی زۆری ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP