بەهۆی تەقینەوەکەی هەفتەی رابردو، تەنۆچکەی تیشکدەر لە ئاسمانی روسیادا بڵاوبوەتەوە

- 8/13/2019 3:44:00 PM 4254 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێنجشەمی رابردو، تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی هێزی دەریایی روسیا رویداوە و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستداوە، حکومەتی روسیاش بڵاوبونەوەی تەنۆچکەی تیشکدەر بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا رادەگەیەنێت.

تیشکاوەری لە ئاسمانی روسیادا بە رێژەی 4  بۆ 16 بەرزبوەتەوە

 


دەزگای کەشناسی روسی بڵاویکردوەتەوە، تیشکاوەری (radioactivity) لە ئاسمانی روسیادا بە رێژەی 4  بۆ 16 بەرزبوەتەوە، ئەوەش دلەراوکێی لای دانیشتوانی شاری سەڤەرێدۆڤینسک، ئەو شارەی تەقینەوەکەی تیادا رودا دروستکردوە و ترەسی دوبارەبونەوەی کارەساتی چێرنۆبڵ لە دڵیاندا نیشتوە.

بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوا ئەو تیشکدانە رو دەدات بەبێ هەبونی کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیش

 

 


تەنۆچکەی تیشکدەر، بریتین لە و تەنۆچکانەت زۆر چالاکن و پر وزەن، سەرچاوەی ئەو تیشکانە بریتییە لە ناوکی "یۆرانیۆم" و بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوا ئەو تیشکدانە رو دەدات بەبێ هەبونی کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیش.

ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە تیشکی "یۆڕانیۆم" ناونرا "تیشکەچالاکی - Radioactive Radiation" و ئەو دیاردە چالاکییە تیشکییە پێی دەوترێت "Radioactivity".

کارەساتی چێرنۆبڵ، کارەساتێکی ناوکی بو کە لە 26 ی نیسانی 1986 لە وێستگەی وزەی ناوکی چێرنۆبڵ لە پریپیات، ئوکراینا رویدا، ئەو روداوە بە یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان لە مێژوی وزەی ناوکی دادەنرێت،  بەھۆیەوە تەنۆچکەی تیشکدەر بەسەر چەندین بەشی یەکێتیی سۆڤیەت، ئەورووپای ڕۆژھەڵات،سکاندیناڤیا، شانشینی یەکگرتوو و ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باری. بەشێکی گەورەی ئوکراینا، بیلاڕووس و ڕووسیا بە خراپی پیسبوون. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP