حەشدی شەعبی: ئامارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پاشماوەی چەکدارانی داعش لە عێراق راست نین

- 8/13/2019 1:39:00 PM 1322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەشدی شەعبی، ئەو ئامارە رەتدەکاتەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش بڵاویکردونەتەوە دەڵێت" پاساوێکە بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە عێراق".

زیادەرەویەکی زۆری تیادا کراوە و  راست نیە

 

 

فەرماندەیەکی باڵای حەشدەی شەعبی دەڵێت" ئەو راپۆرتەی ئەمریکا کە دەلێت گوایە 14 هەزار  چەکداری داعش لەناوخۆی عێراقدا ماون، زیادەرەویەکی زۆری تیادا کراوە و  راست نیە".

ئەمریکا ئەو راپۆرتەی وەک پاساوێک دروستکردوە بۆ هێشتنەوە و زیادکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە عێراق

 

موعین کازمی، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی سەبارەت بەو راپۆرتەی پنتاگۆن ئەوە دەخاتەرو، ئەمریکا ئەو راپۆرتەی وەک پاساوێک دروستکردوە بۆ هێشتنەوە و زیادکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە عێراق.

تەنها ژمارەیەی زۆر کەم چەکدار ماون لە حەشارگەکاندا

 

 

کازمی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە چاورچێوەy ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا کە ناو نراوە" خواستی سەرکەوتن"، دوایین شانە نوستوەکانی چەکدارانی داعش لە نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە قەڵاچۆ دەکەن و "تەنها ژمارەیەی زۆر کەم" چەکدار ماون لە حەشارگەکاندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP