نەرویج بڕیارێک دەربارەى چارەنوسى مەلا کرێکار دەدات

- 8/13/2019 12:51:00 PM 42584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگاى تێهەڵچونەوەی نەروج، دەربارەى دەستبەسەرکردنى مەلا کرێکار دانیشتنى ئەنجام داوە و دەستبەسەر کردنى ناوبراوى بە باش زانیوە.

 پێى وایە بریارەکەى دادگا ناپیویستە و مەلا کرێکار هیچ مافێکى نیە بۆ گەشتکردن و چونە دەرەوە

 

ئەمە لە کاتێکدایە، پارێزەرەکەى مەلا کرێکار تانەى لە بڕیارەکە داوە و پێى وایە بریارەکەى دادگا ناپیویستە و مەلا کرێکار هیچ مافێکى نیە بۆ گەشتکردن و چونە دەرەوە لە وڵاتى نەرویج چونکە ناوبراو خاوەنى ئیقامە و ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتە نیە.

بڕیارەکە ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویج و بڕیاری كۆتایی له‌وێوه‌ ده‌رده‌چێت

 

له‌ ئێستادا دادگا سەرقاڵی تاوتوێكردنیه‌تی و هێشتا نەگەشتوەتە سەر بڕیاردان لەسەر دۆسیەکە و ڕاستەو خۆ دواى بڕیارى دادگا، بڕیارەکە ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویج و بڕیاری كۆتایی له‌وێوه‌ ده‌رده‌چێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردو كرێكار له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركراوە و تاکو ئێستا دۆسیەکەى یەکلایی نەکراوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP